لەدێرەزوور سێ سەربازی رژێمی سوریا كۆژران
لەبیابانەكانی مەیادین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور كاروانێكی سەربازی حكومەتی سوریا كرایە ئامانج و لەئەنجامدا سێ سەربازی حكومەتی سوریا كۆژران و دوو سەربازی تریش بریندار بوون.
لەبیابانەكانی مەیادین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور كاروانێكی سەربازی حكومەتی سوریا كرایە ئامانج و لەئەنجامدا سێ سەربازی حكومەتی سوریا كۆژران و دوو سەربازی تریش بریندار بوون.
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا"ئیس ئۆ ئیچ ئار"، رایگەیاندوە؛ كاروانێكی هێزەكانی حكومەتی سوریا لەهەرێمی حەمیم بەرەو هەرێمی فایدا ئیبن معاویە لەبیابانەكانی مەیادین لەرۆژهەڵاتی دێرەزوور لەكاتی تێپەڕینیان، بووەتە ئامانجی ئەو ئەڵغامانەی گروپە چەتەكانی داعش لەسەر رێگاكاندا چاندوویانن.
لەئەنجامدا سێ سەربازی حكومەتی سوریا كۆژران و دوو سەربازی تریس بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیاریەكانی ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا لەسەرەتای ساڵەوە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا لەبیابانەكاندا ١٩٨ كەس كۆژراون. لەوانە ١٠٤ كەسیان لەگروپە چەتەكانی داعشن كە لەئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكانی روسیا لەبیابانەكانی سۆوەیدە، حەما، رەقا، دێرەزوور و حەلەبدا كۆژراون و هاوكات ٩٤ كەسی تر لەو كۆژراوانە لەسەربازانی رژێمی سوریا و گروپە هاوكارەكانی رژێم پێكدێت كە لەئەنجامی كەمینی چەتەكانی رۆژئاوای فۆرات، بیابانی دێرەزوور، رەقا و حێمس و سۆوەێدا و حەما و حەلەبدان، كۆژراون.
هـ . ب