پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرە نەتەوەیی ژنان: سەرهەڵدان لە دژی دەسەڵات ئەشکەنجە و لەسێدارەدان

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرە نەتەوەیی ژنان دژ بە سزای لەسێدارەدانی حکومەتی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەقام و گۆڕەپانی شارەکان، با هاوار بکەین بەڵێ بۆ ژیان و نا بۆ لەسێدارەدان."

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرە نەتەوەیی ژنان دژ بە سزای لە سێدارەدان

ڕۆژی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٤، پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرە نەتەوەیی ژنان بەیاننامەیەکی دژ بە سزای لەسێدارەدان بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە ڕاگەیەندرا، لەم بەیاننامەیەدا ناوی ئەو چالاکوانانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، لەنێویاندا ژنانی چالاکوانی کورد پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، ئاماژە پێکراوە و هاتووە: "بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەقام و گۆڕەپانی شارەکان، با هاوار بکەین بەڵێ بۆ ژیان و نا بۆ لەسێدارەدان. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هاودەنگیەکانمان لە پاڵپشتیکردنی دەنگی زیندان، تاکە ئامرازی کارایە بۆ نیشاندانی بڕیاری یەکلا کەرەوەمان، بۆ گەیشتن بە ژیانێکی شکۆمەندانە، ئازاد و یەکسان."

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

"نا بۆ لەسێدارەدان، نا بۆ کۆماری ئیسلامی، بەڵێ بۆ ئازادی و سەرهەڵدان دژ بە سزای ئەشکەنجە و لەسێدارەدان"

وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەریفە محەممەدی، نەسیم غولامی سیمیاری، ئەمین سوخەنوەر، حەمیدڕەزا سەهلابادی، ئیحسان ڕۆازژیان، حسێن ئەردەستانی، عەلی هەراتی موختاری، حسێن محەممەد حوسێنی، عەلی ئەکبەر دانشفەر، پوویا قوبادی، سەید محەممەد تەقوا، وەحید بەنی عامریان، ئەبۆلحەسەن مونتەزر و  بابەک عەلیپوور. ڕەنگە دەیان زیندانی دیکە لە ژێر سێبەری شوومی سێدارەدا بە تۆمەتی سەرهەڵدان لە زیندانەکاندا بن. نەفرەت کراو خامنەیی، ئەندامی دەستەی مەرگ لە شەستەکان، تا ئێستاش لە بیرمان ماوە کە دەیگوت "خوای ساڵانی دەیەی شەست زیندووە ماوە."

٤٥ ساڵە حکوومەتی دژە ئینسانی ئێران لە ژێر خۆنمایشکردنی درۆدا باشترین گەنجانی ئەم خاکە دەکوژێت و بە تاکتیکی ئەشکەنجە و زیندانیکردن هەوڵی درێژەدان بە مانەوەی نەگریسی خۆی دەدات. لە ماوەی نێوان دوو خولی دەستبەکاربوونی ئەم دواییەی سەرۆکایەتیدا، شەریف محەممەدی بە تۆمەتی سەرهەڵدان سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و ئەمەش بە ڕوونی دەریخست کە گۆڕینی پوولە گوێڕایەڵەکانی حکومەت هیچ گۆڕانکارییەک لە یاسا دژە مرۆییەکانیان دروست ناکات.

دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ چالاکێکی کرێکاری پاش لەسێدارەدانەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی جێگای سەرەنجە. کۆماری ئیسلامی دوای لەسێدارەدانی چەپەکان و لەناوبردنی یەکجاری هەموو ڕێکخراوە کرێکارییەکان هەوڵیدا "بیرۆکەی بەڕێکخستن کردن" بەیەکجاری لەناو ببات. خواستێکە قەد سەرکەوتوو نەبوو لە بەدیهێنانی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی زۆر ناڕەزایەتی بووین سەبارەت بەم سزا نامرۆڤانەیە و ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە وڵاتانی جیاجیاوە بەشداری کەمپینی دژ بە سزای لەسێدارەدان بوون، بەڵام بینیمان سەرەڕای ئەو هەموو ناڕەزایەتیانە، سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی، دەرکرا. ژنێک کە چەند ڕۆژ پێش نامەیەکی ناردبووە دەرەوە و باسی لە شێوازی ئەشکەنجەدانی زۆر دڕندانەی کردبوو کە لە سەردەمی ناوەڕاست دا مەگەر ڕووی دابێت، ئەویش تەنیا دانی بە تاوانی کورد بوون و ژن بوونی دا ناوە.

ئێستا گرنگی ئەو کەسانەی کە سەرەڕای سەرکوتکردن لە ئێران یان گەورەترین زیندانی بێ سەقفدا لەسەر خۆ ماونەتەوە و بە دوورکەوتنەوە لە کەش وهەوای ساختە، تێگەیشتنیان لە پێکهاتەی چینایەتی کۆمەڵگای ئێران قووڵتر کردەوە و بۆ پێشخستنی تێکۆشان و ڕێکخستنی چینایەتی، هەموو جۆر هەوڵێکی خۆیان دابوو زیاتر ڕوون دەبێتەوە. ئێستا کە شەقام سەرکوتکراوە، زیندان بووەتە ناوەندی شۆڕش و دەنگی شۆڕشگێڕان بووەتە نەفرەتی خامنەیی لە هەموو کاتێک کەمتر گرنگی پێدەدرێت، هەمان ئەو مرۆڤە تێکۆشەر و زیندانیانە کە خۆیان لە پەیوەندییە بێمانا و سەرگەردانییە بێماناکان کە هەموو کۆمەڵگا لە خنکاندایە ڕزگار دەکەن. دەسەڵات بە زانینی لەدەستدانی شەرعیەتی خۆی، تاوانی زیاتر ئەنجام دەدات تەنها بەهۆی نەبوونی بزووتنەوە ڕێکخستن کراوەکان و نەبوونی ناڕەزایەتی ڕادیکاڵ و مانگرتنی سەرانسەری و یەکگرتوویی کرێکاری و دوور لە توندوتیژی، دەستی داوەتە دڕندەیی و چەوسانەوەی کۆمەڵگا و ژن و گەنجانی بە ئامانج گرتووە و بە تاوانی مانەوە و هاووڵاتی بوون، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنێ.

گەلانی ئازار چێشتووی ئێران کە ژیانیان گەیشتووەتە لێواری لەناو چوون، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە لەم سەردەمە پڕ لە ئازار و کوشتنەدا حوکم لەسەر ویژدانی ئینسانی خۆمان بدەین و بە گوێگرتن لە هاواری دایکان و باوکان بتوانین ئەم برینە پڕ لە ئازارە بۆ هەمیشە ساڕێژ بکەین و هاوکات دەنگی زیندان ببیسین و ببینە دەنگی شۆڕشگێڕە ڕاستەقینەکان، کە کەمترین ئازار و ئەشکەنجەکانیان ئەزمونی لە سێدارەدانیانە و ئێستاش بە ناڕەزایی لە بەرامبەر حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەستیان بە مانگرتن کردووە.

ساڵانێکە لە پێوەندی لەگەڵ هەر سزای لە سێدارەدانێکدا هەڵمەتی جۆراوجۆر و ناڕەزایەتی مەدەنی دەست پێدەکرێ، بەڵام زۆرینەی ئەو ئازیزانەمان هەرجارە بە دەنگی شوومی بانگی بەیانی دەبرێنە بەر پەتی سێدارە و لەسێدارە دەدرێن.

پلاتفۆرمی دێموکراتیکی فرە نەتەوەکانی ژنان داوا لە ژنانی ئێران دەکات خاوەنداری لە ڕۆڵە زیندانییەکانیان بکەن و بیانپارێزن. ئەو ژن و گەنجانەی یەک لە دوای یەک دەبرێن و لە سێدارە دەدرێن یان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیان لەدەست دەدەن، یان بە هۆی برینداربوونی ڕۆح و دەرونیانەوە دوای ئازاد بوونیان خۆیان دەکوژن، ئەوان هەوڵ دەدەن دەنگی ناڕازی بخنکێنن ئەمەش تاکتیکێکە بۆ بەردەوامبوونی ستەمکارییەکانیان. وەرن با بە کۆنترۆڵکردنەوەی شەقام و گۆڕەپانی شارەکان، هاوار بکەین بەڵێ بۆ ژیان و نا بۆ لەسێدارەدان. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هاودەنگیمان لە پاڵپشتیکردنی دەنگی زیندان تاکە ئامرازی کارایە بۆ نیشاندانی بڕیاری یەکلا کەرەوەمان، بۆ گەیشتن بە ژیانێکی شکۆمەندانە، ئازاد و یەکسان."

بەرخۆدان ژیانە!"