پەرلەمانی عێراق دەست بە جموجووڵ بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا دەکات

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بێدەنگیی لە بوونی سوپای توركیا لە خاكی عێراقدا هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی.

مەهدی تەقی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە ڕاگەیاندنە عێراقییەکانی وت، جوڵەیەك هەیە لەلایەن ئەندامانی کوتلە سیاسییە جیاوازەکانەوە بە مەبەستی دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی عێراق لە باکووری وڵات.

مەهدی تەقی باسی لەوەشكرد، کۆبوونەوەی حکومەت و پەرلەمان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی لابردنی ئەو هێزانە، کە ئێستا بە هێزە داگیرکەرەکان دادەنرێت.

دەشڵێت،" بێدەنگیی لە بوونی تورکیا لەناو خاکی عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو هێزە داگیرکەرانە بچنە ناو قوڵایی خاکی عێراقەوە، کە کاریگەریی لەسەر سەروەریی عێراق هەیە و هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی دەکات، لەبەر ئەوەش تەحەمولی ناکرێت و نابێت بێدەنگی لێبكرێت"

ف.ق