قەیس خەز عەلی داوای خۆپیشاندانی گەورە لە بەغدا دەکات
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوا ده‌كات، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له گۆڕه‌پانی ته‌حریر لە بەغدا خۆپیشاندانی جەماوەری ئه‌نجام بدرێـت
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوا ده‌كات، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له گۆڕه‌پانی ته‌حریر لە بەغدا خۆپیشاندانی جەماوەری ئه‌نجام بدرێـت
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تویته‌ر ڕایگه‌یاندووە، کە بۆ ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی، لە مەیدانی تەحریری بەغدا خۆپێشاندانی گشتی ساز بدرێت وەکوو وەفایەک “بۆ سلێمانی و موهەندیس”.
له كۆتای تویته‌كه‌یدا خه‌زعه‌لی ئاماژه‌ی به درووشمی ئەو خۆپیشاندانە داوە و نوسیویه‌تی، درووشممان هاشتاگی رۆژانی شایتمان و سه‌ره‌وه‌ری ده‌بێت.
بەم بۆنەشەوە چه‌ند گروپێك له حه‌شدی شه‌عبی خۆیان ئاماده كردووه بۆ کۆبوونەوە لە گۆرەپانی تەحریر بۆ خۆپیشاندانێکی گەورە له ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی.
ف.ق