شەڕ لە غەززە: لە هێرشی ئیسرائیلدا ٤٧ کەسی دیکە کوژران
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس لە کەرتی غەززە رایگەیاند، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی ٤١ هەزار کەس لەو ناوچەیە کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس لە کەرتی غەززە رایگەیاند، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی ٤١ هەزار کەس لەو ناوچەیە کوژراون.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حەماس کە رۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە، کە نزیکەی ١١ مانگە بەردەوامە، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر خاکی فەلەستین ٤٠ هەزار و ٧٣٨ کەس کوژراون.
وەزارەتەکە راشیگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ٤٧ کەس کوژراون.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تائێستا ٩٤ هەزار و ١٥٤ کەس لە کەرتی غەززە برینداربوون.