سهرههنگێكی سوپای پاسداران له تاران كوژرا
سهرههنگێكی سوپای پاسدارانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خت له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
سهرههنگێكی سوپای پاسدارانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خت له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
به‌پێی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئێران، "به‌رگریكاری حه‌ره‌م" حه‌سه‌ن سه‌یادی خوایی له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه له‌سه‌ر ماۆرسكیلێك له شه‌قامی موجاهدینی ئیسلامی به هێرشێكی چه‌كداری كورژراه.
ناسناوی "به‌رگریكاری حه‌ره‌م" بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت كه له عێراق و سوریا له پێناو كۆماری ئیسلامی‌دا كار ده‌كه‌ن.
سوپای پاسداران دواتر به راگه‌یه‌نراوێك باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه پله‌كه‌ی سه‌رهه‌نگه.
سوپای پاسداران باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و رووداوه ' كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه' و له‌لایه‌ن 'كه‌سانی سه‌ر به ملهوڕانی جیهانی' ئه‌نجامدراوه. 'ملهوڕانی جیهانی' بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه سه‌یادی خودایی رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ١٦:٠٠ كاتێك ده‌چوو بۆ ماڵه‌كه‌ی به پێنج گولـله كوژراوه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی باسی له‌وه‌كرد، كه 'تۆڵه‌ی' سه‌رهه‌نگه كوژراوه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
هـ . ب