ئازەربایجان باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران کردەوە

بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی ئێران، ئازەربایجان دوای ساڵێک باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران کردەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئیرنا، دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئێران و ئازەربایجان، باکۆ سەر لە نوێ باڵوێزخانەی خۆی لە تاران کردەوە. بەپێی هەمان سەرچاوە، باڵیۆز و دیپلۆماتەکانی ئازەربایجان گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.

شایانی بە بیرهێنانەوەیە کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ کەسێک هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و بەهۆیەوە دیپلۆماتێک کوژرا و دوو کارمەندی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها له مانگی نیسانی٢٠٢٣ـەوە وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان باڵوێزی ئێرانی ئاگادار کردەوە که ٤ کارمەندی باڵوێزخانەی ئێران کەسانی نەشیاون و دوای مانگێک ئێرانیش چوار دیپلۆماتی ئازەربایجانی لە وڵاتەکەی کردە دەرەوە.