ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی لوبنان – کورد راگەیەنرا
لە کۆنفڕانسی دیالۆگی لوبنان – کورددا ئەنجامنامەیەکی ١١ خاڵی راگەیەنرا.
لە کۆنفڕانسی دیالۆگی لوبنان – کورددا ئەنجامنامەیەکی ١١ خاڵی راگەیەنرا.
ئەنجامنامەی کۆنففڕانسی دیالۆگی لوبنان – کورد لەسەر ناوی ' ژیانی هاوبەش و بەرەو هاوڵاتیبوونی یەکسان'ی گەلانی لوبنان، ئەرمەن، سوریانی و کورد، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان کورد و عەرەب لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئاشکرا کرا.
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکە لەلایەن جەمال حەسەن سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتوری نەورۆزەوە خوێندرایەوە.
ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:
"کۆنفرانسەکە لە سەردەمێکی مێژووییدا کە گەل شایەدحاڵی دۆخەکەیە ئەنجامدرا. کۆنفڕانسەکەمان لەژێر سایەی قەیران و ناکۆکیەکانی هەرێمەکە سازکراوە.
لە ئەنجامنامەکەدا ١١ خاڵ دەستنیشانکراون کە بەم شێوەیەیەن؛
١- کۆنفرانسەکە بەڵێن دەدات کار بکات بۆ دامەزراندنی کەلتووری قبووڵکردن و ناسینی هەموو ناسنامە نەتەوەیی و کەلتووری و نەتەوەییەکان و بە سەرچاوەی دەوڵەمەندیی و فرەچەشنیی لەقەڵەمیان بدات.
٢- کۆنفرانسەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان لە لوبنان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕێگەی دیالۆگەوەیە دەبێت، نەک لە ڕێگەی توونوتیژیی یان شەڕی چەکدارییەوە، بەم پێیە جەخت لەسەر پێویستیی و گرنگیی پەسەندکردنی “پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و دەوڵەتی هاوڵاتیبوون” دەکاتەوە وەک بنەمایەک بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی ئومێدبەخش بۆ ناوچەکە، لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسیی و ئازادیی.
٣- ئامانجی کۆنفرانسەکە پاراستن و پەرەپێدانی بەها هاوبەشە کەلتووریی، دیموکراسیی، کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکانی گەلانی ناوچەکەیە.
٤- لە کۆنفرانسەکەدا جەخت لەسەر پێویستی بەهێزکردنی ئەو دیالۆگە کەلتوورییە کرایەوە، کە بە درێژایی مێژوو ڕەگ و ڕیشەی لە نێوان گەلان و شووناس و کەلتوور و بیروباوەڕەکاندا داکووتاوە، کە بە پلەی یەکەم لە لوبناندا هەیە، هەروەها پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەک لە ڕۆشنبیرانی دەستەبژێر دەکات بۆ ئەو بابەتە.
٥- ئەم کۆنفرانسە سیاسەتی وڵاتان ئاشکرا دەکات کە ئامانجیان هاندان یان دروستکردنی دوژمنایەتییە لە نێوان هەموو گەلان و ناسنامەکان، لە ڕێگەی ئامرازی جۆراوجۆرەوە، وەک کۆنەپەرستی نەتەوەیی، نەژادپەرستیی و ئایینی.
٦- کۆنفرانسەکە هاوسۆزیی لەگەڵ پرسی ئازادیی ژنان و بەهێزکردنی یەکسانییان لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات دەکاتەوە و دژایەتیی خۆی دەردەبڕێت بۆ هەموو جۆرە توندوتیژییەک کە بەرامبەر ژنان دەکرێت، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ژنان و وەرگرتنی بۆچوونەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەکاتەوە.
٧- کۆنفرانسەکە بڕوای بە پێویستی ڕەتکردنەوەی ئەو سیاسەتە فراوانخوازانەیە، کە دەوڵەتی تورک لە ناوچەکەدا جێبەجێی دەکات، هەروەها بەکارهێنانی ئایین وەک ئامرازێک لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی لە چوارچێوەی چەمکی “نیوعوسمانیزم”دا.
٨- کۆنفرانسەکە بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی ناوەندگەرایی ڕەها دەدات و دژی هەموو ئەو میتۆدە باوانەیە، کە شکستیان هێنا لە بنیاتنانی دۆخێکی هاووڵاتیبوون لەسەر بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی یەکگرتوو لە وڵاتدا.
٩- کۆنفرانسەکە پێیوایە دیموکراسیی و پەسەندکردنی مۆدێلی لامەرکەزیی فراوانتر یان لامەرکەزی ئیداری یان خۆبەڕێوەبردنی دیموکراسی پێکهاتە ئیدارییەکان، زامنی گەشەسەندنی ئازادە لە وڵاتدا، هەروەها یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ پاراستنی فرەچەشنی و هەمەجۆریی.
١٠- كۆنفرانسەكە پێی وایە یەكێك لە پێداویستییەكانی دەوڵەتی هاووڵاتیبوونی مۆدێرن بریتییە لە پەیوەندیی یەكسانی نێوان گەلانی عەرەبی و كورد و هەموو گەل و پێكهاتەكانی دیكە، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە جیاوازیی و پەراوێزخستنێک هەبێت لە نێوانیاندا.
١١- کۆنفرانسەکە دیالۆگی شەفاف بە ئامرازێکی پەسەندکراو دەزانێت لە کاتی هەر کێشە و ناکۆکییەکدا.
ف.ق