ئیسرائیل بانگەوازی لەهاوڵاتیانی دەكات توركیا بەجێ بهێڵن
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەبانگەشەی ئەوەی كە گوایا ئێران هێرش بكات، بانگەوازی لەهاوڵاتیانی خۆی دەكات بەپەلە توركیا بەجێ بهێڵن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەبانگەشەی ئەوەی كە گوایا ئێران هێرش بكات، بانگەوازی لەهاوڵاتیانی خۆی دەكات بەپەلە توركیا بەجێ بهێڵن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل"یاعیر لەپید" داوای لەهاوڵاتیە ئێسرائیلیەكان دەكات لەماوەیەكی هەرە كۆرت و گۆنجاودا توركیا بەجێ بهێڵن.
لەپید راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە؛ پاش هێرشە تیرۆریە دوابەدوا یەكەكان، ئێران هەوڵدەدات هێرش بكاتە سەر ئەو هاوڵاتیانە ئیسرائیلیانەدا كە لە كاتی پشووەكاندا روویان لەوڵاتی توركیا كردوە. لەبەر ئەوەش بانگەوازی لەهاوڵاتیە ئیسرائیلیەكان لەتوركیا دەكات.
لەپید، داوا لەهاوڵاتیە ئیسرائیلیەكان دەكات كە نەچنە ئەستەمبۆل و داوای لەو هاوڵاتیانە ئیسرائیلیانەش دەكات كە لەئەستەمبۆلن لەماوەیەكی كۆرت و گۆنجاودا ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.
لەحەفتەی رابردوو و لەراگەیەیاندنەكانی ئیسرائیلدا، لەسەر ناوی ژمارەیەك سەرچاوە كە ناوەكانیان ئاشكرا نەكراون، بانگەشەی ئەوەیان كردوە كە رەنگە هێرش لەسەر هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لەتوركیا پێك بێت.
هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە كە بەهەوڵی شانەكانی ئیستخباراتی ئیسرائیل و دەزگا ئەمنیەكانی توركیا لە مانگەكانی رابردوودا، هاوكاریەكی بەهێز بەرێوە چووە و توانیوویانە پێش بە ژمارەیەك هێرش و پەلاماری تیرۆریستی بگرن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بە؛ مەترسی راست و نزیك و پێكان و رفاندن كردوە و رایگەیاندوە، ئێمە بەو شێوە توانیمان ژیانی زۆرێك لەئیسرائیلیەكان رزگار بكەین.
لەپید لەكۆتاییدا رایگەیاندوە و بەزمانێكی هەرەشەئامێز دەڵێت:"هەر كەسێك بیەوێت زەرەر لەئیسرائیلیەكان بدات، ئەوا حیسابی لێدەپرسینەوە و لەكوێ دەبێت با ببێ، ئەوا ئێمە راویان دەكەین".
ف.ق