ئاماری چالاکیەکانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ١٠ چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکی هێزەکانیان لە ١١ بۆ ١٤ی ئازاردا ١٠ چەتە کوژراون و ٥ چەتە و سەربازی تورکیش برینداربوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بە ڕاگەیەنراوێک ئاماری چالاکی هێزەکانیانی بڵاوکردەوە کە لە ١١ بۆ ١٤ی ئەم مانگەدا ئەنجامدراون. هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئاماژەی بەوەکرد لە چالاکیەکاندا ١٠ چەتە کوژراون و ٥ چەتە و سەربازی تورکیش بریندارکران.

ڕاگەیەنراوەکەی (هەرەئە) بەم شێوەیەیە:

"لەنێوان ڕۆژی ١١ و ١٤ی ئازاردا هیزەکانمان چالاکی کاریگەریان ئەنجامداوە.

ڕۆژی ١١ی ئازار:

هێزەکانمان لە گوندی خاخلیباشی هەرێمی باب چالاکی سابۆتاژیان لەدژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا ٢ چەتە کوژژراون و چەتەیەکیش برینداربووە.

ڕۆژی ١٢ی ئازار:

هێزەکانمان لە گوندی بەرادێی سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٤ جەتە کوژران و ٢ چەکی (ئەی کەی ٤٧) و تاخمەکەی، تەلەفۆنێک و بێتێلیك دەستیان بەسەرداگیراوە. چالاکیەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید زنار ئامەد ئەنجامدراوە.

ڕۆژی ١٣ی ئازار:

 هێزەکانمان لە نزیک گوندی مەریەمینی سەر بە ناوچەی شەرا هەڵیانکوتاوەتە سەر چەتە و سوپاری داگیرکەری تورک. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژراون، چەتەیەک و سەربازێکیش برینداربوون. ٤ سەنگەر ڕووخێنراون و ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنراوە، هەروەها دەست بەسەر ٢ چەکی (ئەی ٤)، چەکێکی (بی کەی سی)م چەکێکی (ئەی کەی ٤٧) و تاخمەکانی، دووربینێکی شەو، دووربینێکی ڕۆژ و بێتێلێکدا گیراوە. چالاکیەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید زنار ئامەد ئەنجامدراوە.

هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لەنێوان گوندەکانی بەرادێ و کەفەر نەبۆی سەر بە ناوچەی شێراوا چالاکیان لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا چەتەیەک کوژراوە و ٢ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبێڵەکەشیان بە تەواوتی تێکشکێنراوە.

ڕۆژی ١٤ی ئازار

هێزەکانمان لە چواررێی کاوە لە ناوەندی عەفرین چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا بە پێی زانیاریەکان چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش برینداربوون.

بە گشتی لە چالاکی ٤ ڕۆژ دا ١٠ چەتە کوژراون و ٥ چەتە و سەربازی داگیرکەری تورکیش برینداربوون.

هەروەها سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوند و ناوچەکانی سەربە عەفرین و شەهبا بێوەستان تۆپباران دەکەن و لە هەرێمەکە جموجووڵی فڕۆکەی کەشفی بەردەوامە."

ف.ق