دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی ئەریشای سەر بە تل تەمر ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی بەردابوو، ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و بە سەر رێگای نێودەوڵەتی M4ەوە گەیشتووەتە زەوی و زاری گوندەکانی تەویلا و تل کێلجی و ئوم ئەلکێف.
لە گوندی تەویلا ٤ کەس بە هۆی دووکەڵی ئاگرکە ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران. بە پێی زانیاریەکان بارودۆخی تەندروستی ئەو ٤ کەسە جێگیرە.
عیسا رەجەب ئەندامی کۆمەڵەی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی تل تەمر رایگەیاند، چەتە و داگیرکەران لەبەر چاوی هێزەکانی روسیا و رژێمی سوریا ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە بەرداوە.
ز.ش