١٦ی كانوونی دووه‌م\٢٦ی به‌فرانبار هێرشێكی خۆكوژی له شاری منبج دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هاوڵاتییانی سیڤیل ئه‌نجام درا. له هێرشه‌كه‌دا ٤ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، ٢ شه‌ڕڤانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و ٩ هاوڵاتیی سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ست دا.
هێرشه‌كه له كاتێكدا ڕوویدا كه سه‌رۆكی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی سوپای تورك یاشار گوله‌ر و هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی جۆسێف دوونفۆرد له بڕیارگه‌ی ناتۆ له بڕۆكسل له كۆبوونه‌وه‌دابوون. ده‌رباره‌ی ئه‌م هێرشه فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج محه‌مه‌د ئه‌بوو عادل بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
ئه‌بوو عادل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێشتریش له سنووری منبج هێرشی هاوشێوه كراون، به‌ڵام ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی بكرێنه ئامانج. گوتیشی، «ده‌رباره‌ی ئه‌م هێرشه كه ئاسایش و ئارامی شاره‌كه‌مانی كردووه‌ته ئامانج، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ڕێوشوێنی تووندی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر.»
«هه‌تا ئێستا [قه‌ڵغانی فورات] له‌پشت هه‌موو هێرشه‌كانه‌وه بووه»
ئه‌بوو عادل گوتی: «تا ئێستا زۆر جار هێرش كراونه‌ته سه‌ر منبج و له‌پشت هه‌موو هێرشهكانیشهوه هه‌تا ئێستا چه‌ته‌كانی [قه‌ڵغانی فورات]ی سه‌ر به توركیا هه‌بوون. داعش به‌رپرسایه‌تیی خۆی له‌م هێرشه ڕاگه‌یاند، به‌ڵام پێشتریش هێرش كراوه و ئه‌وان له‌ئه‌ستۆیان گرتووه. زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوای هێرشه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، دانیان پێداناوه كه سه‌ر به هێزه‌كانی [قه‌ڵغانی فورات]ن. زۆر كه‌س ده‌ستگیركراون، ئه‌و كه‌سانه شانه‌ی نهێنین و به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن. ئه‌مه به ڕای گشتیش ڕاگه‌یه‌نراوه. زۆرینه‌یان شانه‌ی نهێنیی قه‌ڵغانی فورات بوون. له‌پشت هێرشه‌كانی پێشووی سه‌ر منبج، هه‌میشه گرووپه‌كانی سه‌ر به [قه‌ڵغانی فورات]ی سه‌ر به میتی تورك هه‌بوون.»
«تێكۆشانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت»
ئه‌بوو عادل هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ده‌رباره‌ی هێرشهخۆكوژییهكهی منبج، به‌ڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه و ڕێوشوێنی تووندی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر. گوتیشی، ڕێ ناده‌ن ئارامی ناوچه‌كه تێكبدرێت.
«ده‌رباره‌ی ئه‌م هێرشه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به‌ڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه. له ئێستا به‌دواوه تێكۆشانمان له دژی ئه‌م گرووپانه و داعش به‌رده‌وام ده‌بێت. منبج شارێكی وه‌هایه كه ئارامی تێدا به‌رقه‌راره، به‌ڵام گرووپه‌كانی سه‌ر قه‌ڵغانی فورات هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئارامی تێكبده‌ن و ئاڵۆزی دروست بكه‌ن. تێكۆشانی ئێمه له دژی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.»
كاتی هێرشه‌كه
فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕایگه‌یاند: «به‌م هێرشه بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كرانه ئامانج. سه‌رنجڕاكێشه كه هێرشه‌كه له كاتێكی وه‌هادا كرا كه سه‌رۆكی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی سوپای تورك یاشار گوله‌ر و سه‌رۆكی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی سوپای ئه‌مه‌ریكا جۆسێف دوونفۆرد له برۆكسل له كۆبوونه‌وه‌ی ١٨٠ههمی سه‌رۆكانی فه‌رمانداره‌تیی گشتیی كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ-دا بوون.»
«له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه ٢٧ی مارسی ٢٠١٤ بڵاوكرایه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی به به‌شداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلوو، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته فه‌ره‌یدوون سینیرلیئۆغلوو، سه‌رۆكی دووهه‌می فه‌رمانداره‌تیی گشتیی سوپای تورك یاشار گوله‌ر و ڕاوێژكاری میت هاكان فیدان، پیلان بۆ ئاژاوه‌گێڕی له سووریا داده‌نرا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، فیدان بۆ دروستكردنی بیانووی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سووریا ده‌یگوت: [فه‌رمانده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بیانوو بێت، من ٤ پیاو ده‌نێرم بۆ ئه‌ودیو و وه‌ها ده‌كه‌م ٨ مووشه‌ك بهاوێژنه ناوچه‌یه‌كی چۆڵ. ئه‌مه كێشه نییه. بیانوویه‌ك ده‌كه‌وێته ده‌ستمان. گوله‌ر-یش ده‌یگوت، هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه.»
«میت له‌پشتی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌یه»
فه‌رمانده ئه‌بوو عادل له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، گوتی: «له ئابی ٢٠١٦ به‌دواوه كه ده‌وڵه‌تی تورك جه‌رابلووس-ی داگیركردووه، ماوه به ماوه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل و هێزه‌كانی پاراستنی منبج. ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ش له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپهچهتهكانییهوه ده‌كرێن. ماوه‌یه‌كه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ڕێكخراوی [قیام] كه له لایه‌ن میت و داعش-ه‌وه پێكه‌وه دهمهزرێنراوه، كرده‌وه‌ی تێرۆریستی ده‌كات.»
ئه‌بوو عادل ڕایگه‌یاند: «ئه‌و ڕێكخراوه كه جار جار [شانه نوستووه‌كان] ده‌خاته جووڵه، زۆر ئه‌ندامی له ماوه‌ی ڕابردوودا له منبج، كۆبانێ، ڕه‌قا، گرێسپی و ناوچه‌كانی دیكه ده‌ستگیر كراون و دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه. دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو كه ئه‌م ڕێكخراوه بۆ دروستكردنی شه‌ڕ له‌نێوان گه‌لانی هه‌رێمه‌كه به‌كارده‌هێنرێت، ده‌وڵه‌تی تورك ڕێكخراوێكی دیكه‌ی به ناوی [چوكور] دروستكرد. به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوه كه ده‌ستگیركراون، دانیان به په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا ناوه.»
s.m