باكووری گوندی باغۆز ڕزگار كرا
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده باكووری گوندی باغۆزی سه‌روو-یان ڕزگار كرد. شه‌ڕڤانان له كاتی گه‌ڕان و پشكنیندا كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌ته‌كانیان دۆزیه‌وه.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده باكووری گوندی باغۆزی سه‌روو-یان ڕزگار كرد. شه‌ڕڤانان له كاتی گه‌ڕان و پشكنیندا كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌ته‌كانیان دۆزیه‌وه.
دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا به‌رده‌وامه. په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) ڕایگه‌یاند، باكووری گوندی باغۆزی سه‌روو له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕزگار كراوه و له كاتی پاك كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له پاشماوه‌ی چه‌ته‌كاندا، كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له لایه‌ن هێزه‌كانی قه‌سه‌ده دۆزراوه‌ته‌وه.
گوندی باغۆز ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی هه‌جین له سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر. چه‌ته‌كانی داعش كه له‌و ناوچه‌یه ته‌نگه‌تاو بوون و گیریان خواردووه، هاوڵاتییانی سیڤیل وه‌ك قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خۆیان به‌كاردێنن و ده‌وروبه‌ری خۆیان مینڕێژ ده‌كه‌ن. شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ش ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و ڕووبه‌رێكی كه‌می ناوچه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشدا ماوه.
s.m