پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆڵانی سندس-ی شاری منبج له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی «قصر الأمراء» ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی ده‌وریه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان ڕوویداوه.
كۆمیته‌ی ته‌ندرووستیی منبج ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ٣ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، ٢ شه‌ڕڤانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج و ٨ كه‌سی سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها ١٨كهسی دیكه‌ش بریندار بوون كه برینی ٥ كه‌سیان سه‌خته.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند.
s.m