به‌هۆی ٢ ته‌قینه‌وه له ئیدلب ١٥ كه‌س كوژران
له ناوچه‌ی ئیدلب-ی سووریا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدایه، ٢ ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویاندا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان لانی كه‌م ١٥ كه‌س كوژراون.
له ناوچه‌ی ئیدلب-ی سووریا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدایه، ٢ ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویاندا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان لانی كه‌م ١٥ كه‌س كوژراون.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا، ئه‌مڕۆ له شاری ئیدلب ٢ ته‌قینه‌وه ڕوویانداوه. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كاندا لانی كه‌م ١٥ كه‌س كوژران و زیاتر له ٣٠ كه‌سیش بریندار بوون.
ناوچه‌ی ئیدلب له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام دایه كه ڕژێمی تورك پشتگیری‌یان ده‌كات. هه‌روه‌ها شانه شاراوه‌كانی داعش و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه هه‌ن كه ڕژێمی توركیا ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌كیان ده‌كات.
s.m