بۆمبێكی لكێنراو له قامیشلۆ پووچه‌ڵ كرایه‌وه
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له قامیشلۆ بۆمبێكیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه به ئۆتۆمبێلێكه‌وه لكێنرابوو.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له قامیشلۆ بۆمبێكیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه به ئۆتۆمبێلێكه‌وه لكێنرابوو.
پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی‌بووسی بۆ خۆی كڕی و هه‌ستی به دۆخێكی نائاسایی كرد، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كرده‌وه. دواتر تیمه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كرد، سه‌ره‌نجام بۆمبێكیان دۆزیه‌وه كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌وه لكێنرابوو.
تیمهپسپۆڕهكان بۆمبه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه، داوایاشیان له هاوڵاتییان كرد به‌رله‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك بكڕن به‌باشی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
s.m