داگیرکەران دووبارە ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانى کۆبانێ بەردایەوە
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى دەستیانکردووە بە ئاگرتێبەردانی زەوییە کشتوکاڵییەکانى گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى دەستیانکردووە بە ئاگرتێبەردانی زەوییە کشتوکاڵییەکانى گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى دەستیانکردووە بە ئاگرتێبەردانی زەوییە کشتوکاڵییەکانى گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە بەردەوامیی ئاگربەردانیان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانى هاووڵاتییانى باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمجارە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەى شێخلەری کۆبانێیان ئاگر تێبەردا.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان لە کاتی چنینەوە و دروێنەى بەربوومی زەوییە کشتوکاڵییەکاندا دەستیانکردووە بە ئاگرتێبەرادنی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە و دەخڵ و دانی هاووڵاتییان.
بەهۆی ئەو ئاگرتێبەردانەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان زیانێکى زۆر بە زەوییە کشتوکاڵییەکانى ناوچەى شێخلەر گەیشت.
هەر دوێنێ دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان لە جەرابلوسەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانى رۆژئاواى کۆبانێیان تۆپبارانکرد و لەو رێگەیەوە ئاگریان بەردایە دەخڵ و دان و زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندی بۆراز.
رۆژێک پێش ئەوەش دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندەکانى حەجی ئیسماعیل، کەتەش، مشکۆ و بەندەریان لە رۆژئاواى کۆبانێ کردە ئامانج و ئاگریان تێبەردان.
هەروەها دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان رۆژی یەکشەممە ١٧ی ئایار ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکانى نێوان تل وەرد و مەردودیەى عەین عیسا و تەقەشیان لەو کەسانە کرد کە دەیانخواست ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ژ.ت
...............