چه‌ته‌كانی توركیا له عه‌فرین ده‌یان سیڤیلیان ڕفاند
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامن له ڕفاندنی هاوڵاتییانی سیڤیلی هه‌رێمی عه‌فرین. ئه‌مڕۆش ده‌یان سیڤیل له لایه‌ن سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا ڕفێنران.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامن له ڕفاندنی هاوڵاتییانی سیڤیلی هه‌رێمی عه‌فرین. ئه‌مڕۆش ده‌یان سیڤیل له لایه‌ن سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا ڕفێنران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له عه‌فرینه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورك له گوندی كورزهلێ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه له‌نێویاندا منداڵیش هه‌ن.
ناوی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون بریتین له: نووری حاجی ئیبۆ (٤٨)، فه‌رهاد نووری حاجی ئیبۆ (٢٤)، سالح شوكری عه‌بدۆ (٣٤)، ڕه‌نگین محه‌مه‌د ئیبۆ، فه‌رهاد نووری ئیبۆ (١٨)، به‌شار ئه‌حمه‌د عوسمان (١٧)، زه‌كی شێخۆ، حاجی كه‌لۆ، عیسمه‌ت جه‌میل، عه‌بدۆ یوسف حهمكرۆ، عه‌لی عه‌بدۆ حهمكرۆ، شه‌رڤان حه‌سه‌ن ناسر، ئه‌حمه‌د عه‌بدولحه‌نان ئیبش، ڕێزان سبنی عه‌لی (٣٣)، سه‌لام سبنی (١٧).
s.m