بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، چەتەکانی لیوای ٢٠ ی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندی عەلی باژلی لە گرێ سپی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی عەلی خەلیل هەنوش.
بنەماڵەى عەلی لە دژی چەتەکان وەستانەوە و رێگایان نەدا چەتە داگیرکەرەکان عەلی بڕفێنن.
چەتەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش دەستڕێژی گولـلەیان لە ماڵەکە کرد و بەلانیکەمەوە ٣ کەسی ئەو بنەماڵەیەیان بریندار کرد.
ناوی ٢ کەس لە بریندارەکان تاوەکو ئێستا روون بووەتەوە و بریتین لە؛ ئیسماعیل خەلیل هەنوش و محەمەد عەلی هەنوش.
دوای ئەوەى چەتەکان تەقە و ھێرشیان کرد، هاووڵاتییانى گوندەکە لە دژی چەتەکان راپەڕین و لە گوندەکەدا ئاڵۆزی روویدا و تاوەکو ئێستاش ئاڵۆزییەکە بەردەوامە.
ژ.ت