ساڵی ٢٠١٨ له سووریا ٢٠ هه‌زار كه‌س كوژراون
ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا ڕایگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٨ نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س له سووریا كوژراون.
ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا ڕایگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٨ نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س له سووریا كوژراون.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا ڕامی عه‌بدولره‌حمان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسا (AFP) ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی شه‌ڕی سووریای ئاشكرا كرد. ناوبراو ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵێكدا ١٩ هه‌زار و ٦٦٦ كه‌س كوژراون. به گوێره‌ی ئاماره‌كه له كۆی ئه‌و رێژه‌یه، ٦ هه‌زار و ٣٤٩ هاوڵاتیی سیڤیل كوژراون كه له‌ناویاندا هه‌زار و ٤٣٧ منداڵ هه‌ن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه ڕاشیگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٨ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زۆر ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵ كردوونه‌ته‌وه. هه‌ر به گوێره‌ی ئاماری هه‌مان ڕێكخراو ساڵی ٢٠١٧ زیاتر له ٣٣ هه‌زار كه‌س و ساڵی ٢٠١٤ش ٧٦ هه‌زار كه‌س كوژرابوون.
s.m