سه‌ربازانی ئێران به‌ره‌و دێره‌زۆر كه‌وتنه‌ڕێ
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، كاروانێكی سه‌ربازیی ئێران به‌ره‌و ناوچه‌ی دێره‌زۆر كه‌وته‌ڕێ.
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، كاروانێكی سه‌ربازیی ئێران به‌ره‌و ناوچه‌ی دێره‌زۆر كه‌وته‌ڕێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار (ANHA) كه پشتی به سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ئیدلب به‌ستووه، كاروانێك كه له سه‌ربازانی ئێران پێكهاتووه، له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ما و ئیدلب-ه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی دێره‌زۆر كهوتووهتهڕێ. هه‌مان سه‌رچاوه ڕایگه‌یاند، كاروانه‌كه له ٨٠ ئۆتۆمبێل پێكهاتووه و ٤٠٠ كارمه‌ندی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات ڕاگه‌یه‌نرا كه هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا و هێزه‌كانی ئێران له ڕۆژئاوای چه‌می فورات و له كه‌ناره‌كانی دێره‌زۆر جێگیر بوون. ده‌رباره‌ی ئه‌م جموجۆڵه تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌دراوه.
ئه‌م جموجۆڵه سه‌ربازییه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له سووریا ده‌كشێننه‌وه.
s.m