'شکاندنی گۆشەگیری بەش ناکات، لەمەولا داوای ئازادیی رێبەرەکەمان دەکەین'

بۆ داواکردنی ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار-ی هەرێمی عەفرین، لە ناوچەی شەهیبا ژنان رێپێوانێکی درێژمەودایان دەستپێکرد. ژنان جەختیان کردەوە کە ئەوان ئیدی داوای ئازادی رێبەرەکەیان دەکەن.

 لە هەرێمی شەهبای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ژنان بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکی بەرفراوان و درێژمەودایان دەستپێکرد. رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین بەڕێوە دەچێت.

ژنان لە ناوچەی ئەحراسەوە دەستیان بە رێپێوانەکە کرد و بڕیار وایە تا شارۆچکەی فافین بەردەوام بێت، لە رێپێوانەکەدا دروشمی ئازادی بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وترایەوە.

حەسنا حەسەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین لەم بارەیەوە رایگەیاند، ئیدی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری بەش ناکات و جەختیشی کردەوە کە ئەوان داوای ئازادی رێبەرەکەیان دەکەن.

حەسنا حەسەن وتی، رێپێوانە درێژمەوداکەمان لە گۆڕستانی شەهیدانی خۆڕاگری سەردەم لە ناوچەی ئەحراسەوە دەستی پێکردووە و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و تا شارۆچکەی فافین بەردەوام دەبێت. ئامانجمان لەم رێپێوانەیە ئەوەیە کە جەخت لە سەر ئازادی رێبەر ئاپۆ بکەینەوە.

حەسنا حەسەن تیشکیشی خستە سەر ئەوەی، رێپێوانەکەیان بە دروشمی "ئیدی بەسە گۆشەگیری، بمرێت خیانەت، کاتی ئازادییە" بەڕێوە دەچیت.

ئەمەل محمد کە یەکێکە لە بەشدارانی رێپێوانەکە رایگەیاند، بۆ ئازادی رێبەرەکەیان، هەمیشە لە خۆڕاگریدا دەبن و وتی:"ئێمە پلانگێریەکەی ٩ی تشرینی یەکەم بە توندی ئیدانە دەکەین. بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆش هەمیشە لە سەر شەقام گۆڕەپانەکان دەبین."

ز.ش