شەڕڤانانى قەسەدە دەیان هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد

چەتەکانى داعش لە بازنەکى بچووێکى گوندی باغوزی دێرەزۆردا گیریانخواردووە. ئەو چەتانە، کە دەیانەوێت لە دەست شەڕڤانانى قەسەدە رابکەن، هاووڵاتییانیان بۆ خۆیان دەکەنە قەڵغان.

چەتەکانى داعش لە گوندی باغوزی دێرەزۆردا لە شوێنێکى بچووکدا کە سنوورەکەى ٧٠٠ مەترێک دەبێت، گیریانخواردووە و بۆ پاراستنى خۆیان هاووڵاتییانیان کردووە بە قەڵغانى زیندوو.

سەرباری هەموو فرتوفێڵ و تەڵەکەبازیى چەتەکانى داعش، شەڕڤانانی قەسەدە بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى تایبەت هاووڵاتییانى مەدەنى لە ژێر چەپۆکەیان رزگار دەکەن. شەڕڤانان دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکى تایبەتدا دەیان هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون.

ژنێک و منداڵێک لە دواى ٤ ساڵ مانەوە لەگەڵ چەتەکانی داعشدا رزگارکران

لە ناو هاووڵاتییە رزگارکراوەکاندا، ژنێکى تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی لیزا ڤاودۆور لەگەڵ منداڵەکەى رزگارکراون.

لیزا ڤاودۆور لە رێگەى ئینتەرنێتەوە چەتەیەکى داعشی ناسیوە و لە رێگەى تورکیاوە چووە بۆ شاری حەما لە سوریا و دواتر لەگەڵ چەتەیەکدا لەو شارەدا بۆ ماوەیەک دەمێننەوە و دواى ٢ ساڵ مانەوە لە حەما چوونەتە دێرزۆر و ماوەى ٢ ساڵیش لە دێرەزۆر ماوەتەوە.

ڤاودۆور رایگەیاند، دڵخۆشە بەوەى رزگارکراوە، بەڵام هیچ لەسەر هاوسەرەکەى ناڵێت، کە چەتەیەکى داعشە.

ر.م