قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە کە بە هەڵمەتی نەهێشتنی تیرۆرناوی لێکراوە ، بۆڕزگارکردنی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی دەیرئەزۆر لەدەستی چەتەکانی داعش دەستیپێکردووە، بەردەوامە. پێشرەوی شەڕڤانان لەهەرێمەکە بەردەوامە.
شەڕڤانان لە دێرەزۆربەردەوامن لە تێکشکاندنی چەتەکانی داعش و ڕزگارکردنی هاووڵاتیان، ئەمڕۆش زیاتر لە هەزارهاووڵاتیان ڕزگار کرد.
لەناوچەکانی ئەل شەفا، سووسێ وباخۆز لەنیوان شەڕڤانانی قەسەدە وچەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لەئارادایە. سەرەڕای ئەوشەڕە سەختە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە توانیان هەزارهاووڵاتی مەدەنی کە چەتەکانی داعش وەک قەلغانی زیندوو بەکاریان دەهینان، رزگاربکەن.
شەڕڤانانی قەسەدە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنی لە سێ قۆڵەوە لە بەرەی ئەلشەفەع و سووسێ و باخۆز لە سنووری دێرئەزۆر ڕێڕەوی مرۆییان بۆهاوڵاتیان کردووتەوە.
ک-ش