شەڕڤانانی قەسەدە گردی باغۆزیان کۆنتڕۆڵکرد

دوای راگەیاندنی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی نەهێشتنی داعش لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە، شەڕڤانانی قەسەدە گردی باغۆزیان کۆنتڕۆڵکرد و کۆگایەکی تەقەمەنی چەتەکانیان تەقاندەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوو شەڕڤانانی قەسەدە بۆ ڕزگارکردنی سیڤیلەکان و پاراستنیان بە ئارامی پێشڕەوییان دەکرد، شەڕڤانانی قەسەدە شەوی ڕابردوو دەستیان بە ئۆپەراسیونی کۆتایی شەڕی کۆتایی هێنان بە تیرۆر کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو شوێنانەی لە باغۆز لە دەستی چەتەکان ماوە.

لەدوێنیوە لەنیوان شەڕڤانانی قەسەدە وچەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لەئارادایە، شەڕڤانانی قەسەدە گردی باغۆزیان کۆنتڕۆڵکرد وکۆگایەکی تەقەمەنی داعشیان تەقاندەوە.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ڕۆژی ٩ی شوبات دەستیان بەهەڵمەتی رزگارکردنی خەلکی سیڤیل-ی باغۆزکردبوو وهەتاکو ئیستا بەهەزاران هاووڵاتیان رزگارکردووە و ئەوچەتانەی کە خۆیان رادەستی قەسەدە کردووە لە باغۆز دوورخرانەوە.

عەدنان عەفرین یەکێک لەفەرماندەکانی قەسەدە دەربارەی دۆخی باغۆز بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند،" لەباغۆز سڤیل و چەتەکانی داعش وخانەوادەکانیان کە خۆیان رادەستی قەسەدەکردبوو لەباغۆز دەرخران و بەهەزاران سڤیل ڕزگارکران. لە ١ی ئادارەوە هیچ سڤیلێک لە باغۆزنەماوە، شەڕڤانانی ئێمە دوێنێ دەستیان بە قۆناغی کۆتایی ڕزگارکردنی باغۆزکردووە."

https://anfsorani.com/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7-%D9%88-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7/%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%AF%DB%95%DB%8C-%D9%82%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%AF%DB%95-%D8%AE%DB%95%DA%B5%DA%A9%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%DA%A4%DB%8C%D9%84-%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%AE%DB%86%D8%B2%DA%95%DB%95%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C-%D9%86%D8%A7%D9%88%DA%86%DB%95-%D8%A6%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%85%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-8784

ک-ش