شەڕڤانان هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتیى تریان لە دێرەزۆر رزگار کرد

شەڕڤانانى قەسەدە لە دێرەزۆر هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتیى تریان لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کرد و گواستنیانەوە بۆ ناوچەى ئارام.

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیر دا ئەمڕۆ رێڕەوێکى ئارام و پارێزەراویان لە نێوان گوندەکانى مەراشلی و باغوزی ژووردا کردەوە و لەو رێگەیەوە هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کرد.

زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەى لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکراون ژن و منداڵن.

ر.م