قه‌سه‌ده كۆمه‌ڵێك سیڤیلی دیكه‌ی له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كۆمه‌ڵێك سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردن و له شوێنه ئارامه‌كان جێگیریان كردن.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كۆمه‌ڵێك سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردن و له شوێنه ئارامه‌كان جێگیریان كردن.
په‌یامنێرانی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) له سنووری دێره‌زۆر ڕایانگه‌یاند، له گوندی باغۆز-ی ناوچه‌ی هه‌جین شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه. ڕاشیانگه‌یاند شه‌ڕڤانان كۆمه‌ڵێك هاوڵاتیی دیكه‌ی سیڤیلیان له ناوچه‌كه ڕزگاركردوون كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن و له شوێنه ئارامه‌كان جێگیریان كردوون.
له سنووری گوندی باغۆز كه ڕووبه‌ری نیو كیلۆمه‌تر له ده‌ستی چه‌ته‌كاندا ماوه، چه‌ته‌كان هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كه‌نه قه‌ڵغان. به‌هۆی هه‌بوونی هاوڵاتییانی سیڤیل قه‌سه‌ده به‌وریاییه‌وه درێژه به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ده‌كات.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعش ڕێگری له ده‌ركه‌وتنی هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كات
مسته‌فا بالی گوته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده به ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانیی فه‌ڕه‌نسا (AFP)ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌ك قه‌سه‌ده ده‌یانه‌وێت به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان هاوڵاتییانی سیڤیل ڕزگار بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان میشێل باچێلێت ڕایگه‌یاند، له‌و ناوچه‌یه ٢٠٠ سیڤیل هه‌ن كه داعش ڕێگری له ده‌ركه‌وتنیان ده‌كات.
یان ته‌سلیم ده‌بن یان ده‌كوژرێن
چه‌ته‌كانی داعش ئێستا ته‌نیا له چه‌ند ماڵ و توونێلێكدا ماون. بۆ ڕێگری كردن له پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ده‌وروبه‌ری خۆیان مینڕێژ ده‌كه‌ن. به گوته‌ی مسته‌فا بالی، چه‌ته‌كانی داعش ته‌نیا ٢ بژارده‌یان له‌به‌رده‌ستدا ماوه؛ یان ده‌بێ خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن، یان ده‌كوژرێن.
s.m