شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) به‌رده‌وامن له دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش داوه و ١٥ چه‌ته كوژراون و ده‌ستیش بهسهربڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و کەرەستەی سەربازیدا گیراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
شه‌ڕڤانانی ئێمه له شارۆچكه‌ی شەفیعە وده‌وروبه‌ری هێرشیان كرده سهربنكهكانی تێرۆریستان و شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا هه‌ژمارێكی زۆری تێرۆریستان كوژران. شه‌ڕڤانان توانیان یەک کم پێشڕەویی بکەن و ١٧خاڵی نوێیان دامه‌زراند و فڕۆکەکانی هێزەهاوپەیمانانەکانیش چەندین جاربنکەی چەتەکانی داعشیان بۆردومانکرد.
چەتەکانی داعش لەدژی سەنگەرەکانی شەڕڤانانی قەسەدە بەچەکی قورس وئامێری (دڕون) هێرشیان ئەنجامدا. شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران.
له ئه‌نجامی خه‌باتی پاككردنه‌وه‌ی ناوچهڕزگاركراوهكاندا بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنی کەوتە دەستی شەڕڤانان. تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی چه‌ندین مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه تێرۆریستان له ناوچه‌كه جێگیریان كردبوون.
شەڕلەدژی تیرۆر لەهەرێمەکە بەردەوامە.
ئامارەکان:
ژماره‌ی تێرۆریستهكوژراوهكان: ١٥ تێرۆریست
ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی كه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه: ٤ چەکەی ام ١٦، چەکی بی کەی سی، چەکای لاو، سندووقێك ته‌قه‌مه‌نیی دۆشكه‌ی ١٤،٥ملم،
زیانه‌كانی تێرۆریستان: ٢٠ بنكه‌ی تێرۆریستان، كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ٢ ئۆتۆمبێل، ٣ بنكه‌ی تۆپی هاوه‌ن، ٤ كارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بنكه‌یه‌كی فڕاندنی فڕۆكه‌ی سیخووڕی (درۆن) ڕووخێنران.
ژماره‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمان: ٢٨ جار
ک-ش