قه‌سه‌ده: ٢٣ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ئه‌نجامی پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان له سنووری دێره‌زۆر ٢٤ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون و ١٨ خاڵیشیان ڕووخێنراون.
قه‌سه‌ده ئاشكرای كرد له ئه‌نجامی پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان له سنووری دێره‌زۆر ٢٤ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون و ١٨ خاڵیشیان ڕووخێنراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد كه له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ٢٣ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ١٨ خاڵیشیان ڕووخێنراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده:
له‌گه‌ڵ تۆپبارانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی، شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشێكی به‌رفره‌وانیان كرده سه‌ر بنكه و خاڵه‌كانی تێرۆریستان له شارۆچكه‌ی شه‌فعه. له ئه‌نجامدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و هێزه‌كانی ئێمه زۆر تێرۆریستیان كوشتن. هێزه‌كانمان ٢ كیلۆ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ٢٤ خاڵی نوێیان دامه‌زراند.
له به‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تێرۆیستی داعش ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زۆر تێرۆریست بریندار بوون و هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران. شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ش كیلۆمه‌ترێك و نیو پێشڕه‌وییان كرد و ٣٥ خاڵی نوێیان دامه‌زراند. له لایه‌كی دیكه‌وه تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی ئێمه ده‌ستیان به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی چه‌ته‌كان كرد.
له ده‌ڤه‌رێكی دیكه‌ش شه‌ڕ هاته ئاراوه و چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. له‌و شه‌ڕانه‌دا زۆر تێرۆریست كوژران و بریندار بوون، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵاتن. هێزه‌كانمان ٢ كم پێشڕه‌وییان كرد و ١٤ خاڵی نوێیان به‌ده‌ستهێنان. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی به هێرشی ئاسمانی خاڵه‌كانی چه‌ته‌كانیان به مووشه‌ك كرده ئامانج.
له به‌ره‌یه‌كی دیكه، ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانمان. تێرۆرستان له‌م هێرشه‌دا مووشه‌كی «espigino» و ئۆتۆمبێلی دۆشكه‌له‌سه‌ر و هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس و سوكیان به‌كارهێنا. به‌ڵام شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه و كوژران و برینداربوونی تێرۆریستانی لێكهوتهوه. هه‌روه‌ها زۆر شه‌ڕڤانی ئێمه به‌سوكی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
شه‌ڕڤانانی ئێمه دوای شه‌ڕ ده‌ستیان به پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین كرد، زۆر مین له لایه‌ن تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه. هه‌تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌ڕ له هه‌موو به‌ره‌كان به‌رده‌وامه. له‌نێو ئه‌و شه‌ڕانه‌دا چه‌ند هه‌ڤاڵێكی ئێمه شه‌هید بوون و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی دیكه‌شمان بریندار بوون.
ئامار
- ٢٣ تێرۆریست كوژران.
- ١٨ خاڵی تێرۆریستان وێران كران، كارگه‌یه‌كی مین، خاڵێكی مین، ئۆتۆمبێلێكی چه‌كی قورس و كۆگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی ته‌قێنرانه‌وه.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٢٢ هێرشیان ئه‌نجام دان.
- ٢٤ شه‌ڕڤانی ئێمه بریندار بوون.
- ٦ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون.
s.m