قه‌سه‌ده: ٤٧ تێرۆریست كوژران و ٣٠٠ سیڤیلیش ڕزگار كران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٤٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٣٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیش ڕزگار كراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٤٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٣٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیش ڕزگار كراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگه‌یاند كه له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ٤٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٣٧ بنكه‌ی چه‌ته‌كانیش وێران كراون، هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان ٣٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕزگار كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
هێزه‌كانمان هێرشی به‌رفره‌وانیان كرده سه‌ر بنكه و خاڵه‌كانی تێرۆریستان، له ئه‌نجامدا شه‌ڕی سه‌خت هاته ئاراوه و چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. هه‌ژمارێك تێرۆریست كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه سه‌خته‌كان و هێڵه‌كانی تێرۆریستانیان كردنه ئامانج و زۆر بنكه‌یان ڕووخاندن. شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان كرد و خاڵی نوێیان دامه‌زراندن. هاوكات تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین كه سه‌ر به هێزه‌كانی ئێمه‌ن ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه كرد له مینی تێرۆریستان.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ٣٠٠ سیڤیلیان ڕزگار كرد كه چه‌ته‌كانی داعش وه‌ك قه‌ڵغان بۆ خۆیان به‌كاریان ده‌هێنان. ئه‌و هاوڵاتییانه گواسترانه‌وه بۆ ناوچه پارێزراوه‌كان و هه‌موو پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كرا.
ئامار
- ٤٧ تێرۆریست كوژران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٤٧ هێرشیان ئه‌نجام دا.
- ٣٧ بنكه و خه‌نده‌قێك وێران كران، ٢ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تێك‌شكێنران، ٦ ڕێگه كه تێرۆریستان به‌كاریان ده‌هێنان داخران، ٣ شوێنی تۆپی هاوه‌ن و ٣ كارگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو خاپوور كران.
s.m