قه‌سه‌ده: ٩٦ چه‌ته كوژران و ده‌ست به‌سه‌ر ١١ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراودا گیرا
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٩٦ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون و شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر ١١ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراودا گرتووه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٩٦ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون و شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر ١١ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراودا گرتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»ی ئاشكرا كرد كه له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له سنووری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٩٦ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر ١١ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراودا گیراوه.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باغۆز
شه‌ڕڤانانمان دانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به خه‌باتی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان كرد. له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و تێرۆریستاندا شه‌ڕ ڕوویدا، له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران. له‌و چێوه‌یه‌دا هه‌ژمارێك چه‌ك، ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو و چه‌ندین مووشه‌ك كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
له لایه‌كی دیكه‌ی ئه‌م به‌ره‌یه، چه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان و هه‌موو جۆره چه‌كێكیان به‌كارهێنا. شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵاتن.
شه‌ڕڤانانمان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی چه‌ته‌كان، هێزه‌كانمان له‌م به‌ره‌یه پێشڕه‌وییان كرد و خاڵی نوێیان دامه‌زراند. هه‌روه‌ها هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گیرا.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانانی ئێمه جارێكی دیكه هێرشیان كرد، ١كم پێشڕه‌وییان كرد و ٨ خاڵی نوێیان دامه‌زراند. چه‌ته‌كان ویستیان هێرشێكی پێچه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند. له هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی به فڕۆكه و ئۆبوس چه‌ند بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كانیان كردنه ئامانج.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانان هێرشێكی به‌رفره‌وانیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی چه‌ته‌كان. لێره‌ش ٤ خاڵی نوێیان دامه‌زراند و گوندێكیان ڕزگار كرد. دوای ڕزگاركردنی گونده‌كه، ده‌موده‌ست تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین چه‌ندین مینیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌ی هه‌مان به‌ره، شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی چه‌ته‌كان، به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕی سه‌خت هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران و ته‌رمی به‌شێكیان كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان. چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشی پێچه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیان ته‌قاندنه‌وه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه‌دا گرت.
چه‌ته‌كان ویستیان هێرشێكی دیكه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هه‌ردوو هێرشه‌كه تێك‌شكێنران و چه‌ندین چه‌ته كوژران. شه‌ڕڤانان پێشڕه‌وییان كرد و چه‌ندین خاڵی نوێیان دامه‌زراندن.
كاتژمێر ٧ شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشێكی نوێیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی چه‌ته‌كان و شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه و تا نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو. چه‌ته‌كان هه‌موو جۆره چه‌كێك و تۆپی هاوه‌نیان به‌كارهێنا. له شه‌ڕدا ده‌یان چه‌ته كوژران و بریندار بوون. چه‌ته‌كان جارێكی دیكه ویستیان به ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرش بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه خاڵی شه‌ڕڤانان ته‌قێنرانه‌وه.
دانی دوای نیوه‌ڕۆش چه‌ته‌كان دیسان به ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرد، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كانیان تێك‌شكێنران.
به‌ره‌ی هه‌جین
له به‌ره‌ی هه‌جین شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كاندا ڕوویدا. له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ته‌كان هه‌موو جۆره چه‌كێكی سووك و قورسیان به‌كارهێنا. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له خه‌باتی پاككردنهوهدا شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشێكیان له دژی چه‌ته‌كان ئه‌نجام دا و هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران، هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان چه‌ندین خه‌نده‌ق و كه‌لوپه‌لی ته‌ندرووستییان دۆزیه‌وه.
له ئێواره‌دا، شه‌ڕڤانانمان هێرشێكی گه‌وره‌یان له به‌رانبه‌ر بنكه‌كانی چه‌ته‌كان ئه‌نجام دا. ده‌یان چه‌ته كوژران و بریندار بوون. شه‌ڕڤانانی ئێمه لێره پێشڕه‌وییان كرد و ١٤ خاڵی نوێیان دامه‌زراند. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی چه‌ته‌كانیان كردنه ئامانج. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌كدا گرت.
ئامار
- ٩٦ چه‌ته‌ی داعش كوژران
- ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه؛ برێك كه‌لوپه‌لی ته‌ندرووستی، ١ چه‌كی س.پ.گ، ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو، ١١ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ١ دۆشكه‌ی ١٢.٥مم و ٧ بی كه‌ی سی.
- زیانه‌كانی چه‌ته‌كان؛ ٢٧ بنكه‌ی چه‌ته‌كان ڕووخێنران، ٧ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ٢ كۆگه‌ی چه‌ك، ٢ كارگه‌ی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلێكی بانجۆ (banco)ی گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ته‌قێنرانه‌وه. هه‌روه‌ها ٨ ڕێگه‌ی سه‌ربازی كه چه‌ته‌كان به‌كاریان ده‌هێنان داخران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی ٥٥ هێرشیان دژی چه‌ته‌كان ئه‌نجام دا.
s.m