هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له دژی داعش به‌رده‌وامن. داعش له ناوچه‌یه‌كی بچووكی دێره‌زۆر گه‌مارۆ دراوه. به‌رپرسی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده مسته‌فا بالی ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كان له هه‌رێمی دێره‌زۆر بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
بالی ڕایگه‌یاند، ڕاست نییه ئه‌گه‌ر داعش ته‌نیا به ڕێكخراوێكی چه‌كداری دابنرێت. گوتی: «داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له دوایین ڕۆژهكانیدایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناوببرێت، پێویسته له سووریا چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی بێته ئاراوه.»
بالی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چه‌ته‌كانی داعش توركیا به هه‌رێمی خۆیان داده‌نێن. «به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان، چه‌ته‌كانی داعش له رێی قاچاخچییه‌كانه‌وه ده‌ربازی دیوی توركیا ده‌بن. له‌وێشه‌وه ڕوو له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن.»
مسته‌فا بالی سه‌رنجی خسته سه‌ر دۆخی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له ڕۆژاڤا و گوتی، «بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان لێره دادگه‌یی بكرێن، پێویسته دادگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دابمه‌زرێت و زیندان دروست بكرێن، چونكه داعش په‌یوه‌ندیداره به زۆر ده‌وڵه‌ته‌وه.»
s.m