قەسەدە: لە٢٤کاتژمێری شەڕدا ٩٧ چەتەی داعش کوژراون
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤کاتژمێری "شەڕی نەهێشتنی تیرۆر"ی ئاشکراکرد.قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٩٧ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێرهزۆركوژراون وده‌ستیان به‌سه‌ربڕێک چەک وتەقەمەنیدا گرتووه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤کاتژمێری "شەڕی نەهێشتنی تیرۆر"ی ئاشکراکرد.قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٩٧ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێرهزۆركوژراون وده‌ستیان به‌سه‌ربڕێک چەک وتەقەمەنیدا گرتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»ی ئاشكرا كرد كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیرەدا له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له سنووری دێرهزۆربهڕێوهدهچێت. قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٩٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ربڕێک چەک وتەقەمەنیدا گیراوه.
لەڕاگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
" چەتەکانی داعش بەچەکی قوورس وسووک هێرشێکی بەرفراوانیان لەدژی خاڵی شەڕڤانانی قەسەدە لەهەجین و دەورووبەری دەستپێکردووە. لەئیستادا شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و چەتەکانی داعشدا لەئارادایە. لەئەنجامی ئەوشەڕدا ژمارەیەکی زۆرچەتەکوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. هەروەها جەنازەی دەیان چەتە کەوتووەتە دەستی شەڕڤانان. دواتر چەتەکان بەناچاری پاشەکشێیان کرد وخاڵەکانی شەڕڤانانی ئێمەیان بەهاوەن وتۆپ کردە ئامانج.
لەوهێرشانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە.
لەوناوچانەی کە لەدەستی چەتەکان ئازادکراوە کاری پاککردنەوەی ناوچەکە بەردەوامە. لەچوارچێوەی ئەوهەڵمەتەدا بڕێک چەک وتەقەمەنی کەوتەدەستی شەڕڤانان. لەکاتی گەڕانی شەڕڤانان، دەیان جەنازەی چەتەکان کە لەشوێنەکەدا کەوتبوون بینرایەوە.
دوای ئەوشەڕە درێژماوەدا شەڕڤانان لەناوچەکەدا لەپێشڕەوییدان. هاوکات فڕۆکەکانی هێزەهاوپەیمانانەکان مۆڵگەی چەتەکانی داعشیان بۆردومان کرد و زیانێکی زۆرگەییشتە چەتەکان.
شەڕلەبەرەکانی تربەردەوامە،ناوەناوە بەهاوەن هێرش دەکرێت.
ئامارەکان:
- ٩٧ تێرۆریست كوژران.
- زیانه‌كانی تێرۆریستان: ٣٠ خاڵی تێرۆریستان، برێک چەک وتەقەمەنی کەوتەدەستی شەڕڤانان، ٥سهكۆی تۆپهاوێژی هاوه‌ن ، ٢ڕێڕەوی سەربازی و کۆگایەکی سووتەمەنی.
- هاوپه‌یمانان ٤٩ هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دان.»
ک-ش