له شارۆچكه‌ی شه‌فعه شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه
چه‌ته‌كانی داعش له شارۆچكه‌ی شه‌فعه-ی ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌یان چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
چه‌ته‌كانی داعش له شارۆچكه‌ی شه‌فعه-ی ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌یان چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
چه‌ته‌كانی داعش له باكووری شارۆچكه‌ی شه‌فعه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده). شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و پێكدادان تا ئێستا به‌سه‌ختی به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامی وه‌ڵامی شه‌ڕڤاناندا ده‌یان چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كاندا گیراوه.
s.m