به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی شه‌داد-ی سه‌ر به كانتۆنی حه‌سه‌كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له ده‌روازه‌ی گواستنه‌وه كه ده‌كه‌وێته لای پردی ٤٧، ته‌قیوه‌ته‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه‌كه خۆكوژی بووه. كاتێك هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پێیان زانیوه، هه‌وڵیانداوه ئۆتۆمبێله‌كه بوه‌ستێنن، به‌ڵام خۆكوژه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ستیان به بوونی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو كردووه، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان بۆ خۆیان كردووه‌ته‌وه قه‌ڵغان و خۆیان له ئۆتۆمبێله‌كان فڕێداوه، پاشان ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ٢ ئه‌ندامی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی بریندار بوون.
s.m