له كاتی دانانی بۆمبدا، چه‌ته‌یه‌ك له منبج كوژرا
چه‌ته‌یه‌ك كه هه‌وڵی ده‌دا له شاری منبج بۆمبێك جێگیر بكات، له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی ناوچه‌كه كوژرا.
چه‌ته‌یه‌ك كه هه‌وڵی ده‌دا له شاری منبج بۆمبێك جێگیر بكات، له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی ناوچه‌كه كوژرا.
له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مازه‌رلیی شاری منبج چه‌ته‌یه‌ك هه‌وڵی ده‌دا هێرشی بۆمبی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج پێیان زانی و بانگی ته‌سلیمبوونیان لێ كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كه گوێی به بانگه‌كه‌ی شه‌ڕڤانانان نه‌دا، شه‌ڕ هاته ئاراوه و چه‌ته‌كه كوژرا.
دواتر پسپۆڕانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ئه‌و بۆمبه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه چه‌ته‌كه جێگیری كردبوو.
s.m