له كۆبانێ لافاو هه‌ستا
له شار و گونده‌كانی كۆبانێ به‌هۆی باران بارینی زۆر لافاو هه‌ستا.
له شار و گونده‌كانی كۆبانێ به‌هۆی باران بارینی زۆر لافاو هه‌ستا.
ماوه‌ی ٢ ڕۆژه شه‌پۆلێكی باران بارین كانتۆنی كۆبانێی گرتووه‌ته‌وه. به‌و هۆیه‌وه له شاری كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری لافاو هه‌ستا. له گه‌ڕه‌كی بۆتانی ڕۆژئاوای كۆبانێ و چه‌ند شوێنێكی دیكه ئاستی ئاوی باران مه‌ترێك به‌رز بوویه‌وه.
شه‌پۆلی باران بارین زیاتر ناوچه‌ی شه‌ران-ی گرته‌وه. ٦٠%ی شارۆچكه‌كه ژێرئاو كه‌وت. به‌وهۆیه‌وه زیان به زۆر خانوو و كارگه‌ی شارۆچكه‌كه كه‌وت. هه‌روه‌ها زیان به پردی سه‌ر ڕێگه‌ی جه‌رابلووس كه‌وت و ڕێگه‌كه به‌ته‌واوی داخرا.
جێگه‌ی باسه، مانگی نیسانیش به‌هۆی باران بارینی زۆر ٣٠ خانوو له شاری كۆبانێ ژێرئاو كه‌وتن، ٩٠%ی زیانه‌كان به‌ر گه‌ڕه‌كێك كه‌وتبوو. شاره‌وانیی گه‌ل له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانیدا زیانه‌كانی به ٥٠٠ ملیۆن لیره‌ی سووریا خه‌مڵاند.
s.m