هاوڵاتییانی كانتۆنی شه‌هبا و ئاواره‌كانی كانتۆنی عه‌فرین له گوندی بابهنیی ناوچه‌ی شه‌هبا خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و سڵاویان له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م كرد. خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژێمی توركیا و ئه‌ردۆغانیان دژ به باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئیدانه كرد.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بونیادنه‌ری فیدراسیۆنی دیموكراتیی باكووری سووریا هه‌دیه یووسف له خۆپیشاندانه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: «گه‌لی عه‌فرین ٥٨ ڕۆژ له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رخۆدانی كرد و ئێستاش له شه‌هبا به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان. ده‌وڵه‌تی تورك سیاسه‌تی دیموكراتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به مه‌ترسی بۆ خۆی داده‌نێت. به هه‌ڕه‌شه‌كردن له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه به ئامانج ده‌گرێت.»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی شه‌هبا ئیسماعیل مووسا ڕایگه‌یاند، «ده‌وڵه‌تی تورك له‌پێناو ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی عوسمانییه‌كان به‌دیبێنێت له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریاوه پشتگیری له چه‌ته‌كان ده‌كات. چه‌ته‌كانیان ناردنه خاكی سووریا و له داگیركردنی عه‌فرینیشدا ئه‌مه بینرا. به‌دڵنیاییه‌وه عه‌فرین ڕزگار ده‌كرێت.» هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی عه‌فرین هه‌ولێر جاگۆ ئاماری چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی له سنووری عه‌فرین خوێنده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له گوندی قه‌ره‌مۆخ-ی كۆبانێ خۆپیشاندانێك ساز كرا. هاوڵاتییای كۆبانێ جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان كرده‌وه. هه‌روه‌ها چادری چالاكیی نۆبهتداریان هه‌ڵدا دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا. دوێنێش له شاری گرێسپی و سلووك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چادری چالاكی دانران.
هاوكات سه‌دان هاوڵاتیی شاری ڕه‌قا له ناوچه‌ی رهتله-ی ڕه‌قا-ه‌وه به‌ره‌و گوندی كه‌سرا محه‌مه‌د عه‌لی ڕێپێوانێكیان ساز كرد و ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان كرد بۆ داگیركردنی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
s.m