لەعەفرین سەربازیکی سوپای تورک کوژرا
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەناوچەی جندرێس-ی عەفرین لەدژی داگیرکەرانی تورک چالاکییان ئەنجامدا. ڕاگەیەنرا،لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا و٢سەربازی تر برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەناوچەی جندرێس-ی عەفرین لەدژی داگیرکەرانی تورک چالاکییان ئەنجامدا. ڕاگەیەنرا،لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا و٢سەربازی تر برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، ڕایانگەیاند، کەچالاکییەکانیان لەدژی هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین بەردەوامە و لەڕۆژی ٨ی شوباتدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەجندرێس چالاکییان ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی رزگاری عەفرین، چالاکییەکە لەدژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورک لە جندرێس ئەنجامدراوە و لەوشەڕەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە و٢سەربازی تریش برینداربوونە.
دەربارەی چالاکییەکە ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:
" شەڕڤانانی ئێمە لەعەفرین و ناوچەکانی سەربەعەفرین چالاکییەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەرو گروپەچەتەکانی بەردەوام دەکەن و گورزی سەخت لەداگیرکەران دەوەشێنن.
ڕۆژی ٨ی شوبات هێزەکانمان لەسەر ڕێگەی ئاشکا خەبرێ-ی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین، کاروانێکی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەریان کردەئامانج. کاروانەکە لە ٤ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە٢زرێپۆش و ٢ ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشکا. لەکاتی چالاکییەکەدا لەنێوان ئێمە وهێزەداگیرکەرەکاندا شەڕڕوویدا. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا و٢سەربازی تر بریندار بوون."
ک-ش