لە ئیدلب ٥ سەربازی تورک کوژران
بە پێی لێدوانێکی سوپای تورک، لە شاری ئیدلب ٥ سەربازی تورک کوژراون و ٥-ی دیکەشیان لێ بریندار بوون.
بە پێی لێدوانێکی سوپای تورک، لە شاری ئیدلب ٥ سەربازی تورک کوژراون و ٥-ی دیکەشیان لێ بریندار بوون.
وەزارەتی پاراستنی نەتەوەیی تورک رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی سوریا و روسیادا بۆ سەر ئیدلب ٥ سەربازی سوپاکەیان کوژراون و ٥-ی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی لێدوانەکەی وەزارەتی پاراستنی نەتەوەیی تورکیا، ١٠-ی ئەم مانگە لە ئەنجامی تۆپبارانێکی چڕدا، ٥ سەربازیان کوژراون و ٥ سەربازی دیکەشیان بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، لە بەرەیی رۆژهەڵاتی ئیدلب هێرشێکی بەرفراوانیان دەست پێکردبوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، بە زیادبوونی هێرشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای روسیا و رژێمی سوریا ناوەندی ئاسمانی تالفتانازیان بووردومان کردووە کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئیدلب و سوپای تورک و چەتەکانی تێیدا جێگیر بوون.
لە لایەکی دیکەوە، بڕیار وایە ئەمڕۆ لە نێوان بەرپرسانی روسیا و تورکیا دووەم چاوپێکەوتن لە ئەنکەرە بەڕێوە بچێت.
ز.ش