لە بۆردومانی داگیرکەراندا لە شەهبا منداڵێک بریندار بوو

بەهۆی بۆردومانی چەتەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی شێخ عیسا منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عوسمان بریندار بوو.

چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوندی شێخ عیسایان لە ناوچەى تەل رەفعەت لە هەرێمى شەهبا بۆردمانکرد. بەو هۆیەوە منداڵێکى تەمەن ٦ ساڵ بە ناوی ئەحمەد عوسمان لە قاچەوە بریندار بوو.

ئەو منداڵە کە قاچی چەپی بە هۆی بۆردومانى چەتە داگیرکەرەکانى دەوڵەتى تورکەوە بریندار بووە، بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەى فافین.

ژ.ت