لە عەزاز داگیرکەرێک کوژرا

هێزەکانى رزگاریى عەفرین (HRE) لە عەزاز گورزێکى تریان لە داگیرکەریى دەوڵەتى تورک و چەتەکانى دا و لە چالاکییەکى قەناس دا چەتەیەکى داگیرکەر کوژرا.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین رۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٥ی رێبەندان لە عەزاز چالاکییەکیان بە چەکى قەناس ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا چەتەیەکى داگیرکەر بە ناوی سەعد نەمیعات کوژرا.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین (HRE) رایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان ل دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى.

ر.م