ناسنامه‌ی ٩ شه‌هیدی سیڤیلی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج ڕاگه‌یه‌نرا
ناسنامه‌ی ٩ هاوڵاتیی سیڤیل ئاشكرابوو كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری منبج شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی ٩ هاوڵاتیی سیڤیل ئاشكرابوو كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری منبج شه‌هید بوون.
كاتژمێر ١٢:٣٨ی دوێنێ (چوارشه‌ممه) له شه‌قامی سندس-ی شاری منبج له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی «قصر الأمراء» ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ڕوویدا. به‌هۆی هێرشه تێرۆریستییه‌كه ٤ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و ١١ كه‌سی دیكه ژیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها ١٨ كه‌سیش بریندار بوون.
ناسنامه‌ی ٩ شه‌هیدی سیڤیل ڕاگه‌یه‌نرا كه بریتین له: یاسر ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف خه‌ڵكی گوندی قرعه‌ی بچووك، فادیه عبود دانیشتووی حه‌له‌ب له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی سه‌حه‌ر ملحم، كارمه‌ندی چێشتخانه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، حه‌سه‌ن هه‌نكۆری خه‌ڵكی گوندی ئووم جه‌لوود، یاسر خولی ئه‌قاسی كه له ناوچه‌ی شه‌هبا-وه ئاواره‌ی منبج بووبوو، ڕه‌عد كوردی خه‌ڵكی گوندی عه‌بدین، هه‌مزه شیار خه‌ڵكی گوندی بڵند و وه‌یسۆ فارس خه‌ڵكی گوندی خراب زر-ی كۆبانێ.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی فورات له منبج ڕایانگه‌یاند، ته‌رمی هه‌موو شه‌هیده‌كان ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان كراونه‌ته‌وه و به‌خاك سپێردراون.
s.m