دواى ئەوەى چەتەکانى بەرەی شامیی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەیاندا ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتیی مەدەنییان رفاند، کە ژمارەیەکیان ژنن، ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتیی توندی هاووڵاتییانى لێکەوتەوە و گەلیش بە تێکڕا بە ژن و پیاو و منداڵ و پیرەوە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
گەلی گرێ سپی داوایانکرد هاووڵاتییانى مەدەنی کە لەلایەن ئەو گروپە چەتەیەوە رفێنراون ئازاد بکرێن، دواى ئەوەى سەربازانی تورک ئەو داوایەى هاووڵاتیانیان رەتکردەوە، گەل لە دەروازەی سنوور کۆبوونەوە و زرێپۆشی داگیرکەرانیان بەردبارانکرد. گەل دروشمی 'با داگیرکەر لە گرێ سپی بچێتە دەرەوە'یان دەوتەوە.
چالاکیی گەل لە دژی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت