هاووڵاتییانی ٢ گوندی سەرێکانی لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راپەڕین
هاووڵاتییانی گوندەکانی قاتوف و تل دیاب لە سەرێکانی داگیرکراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتی تورک لە دژی گوشاری داگیرکەران راپەڕین.
هاووڵاتییانی گوندەکانی قاتوف و تل دیاب لە سەرێکانی داگیرکراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتی تورک لە دژی گوشاری داگیرکەران راپەڕین.
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی قاتوف و تل دیاب و بە پاساوی ئەوەى پەیوەندییان بە تەقینەوەکانی سەرێکانییەوە هەیە، هەوڵیاندا هەندێک لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە دەستگیر بکەن و لەگەڵ خۆیان بیانبەن، بەڵام دانیشتوانی ئەو دوو گوندە لە دژی چەتەکان راپەڕین.
سەرباری راپەڕین و ناڕەزایەتی هاووڵاتییان، بەڵام چەتەکان دز و تاڵانچییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی قاتوف، هەر یەک لە هاووڵاتییانیان بە ناوەکانی عەبدوڵا سالم دەندە، عەلی حەمۆ سلێمان، حەمۆ ئەمین ئیبراهیم و دەحام حەمۆ بە زۆر لەگەڵ خۆیان برد.
ئاماژە بەوەش دەکرێت، چەتەکان پێشتریش چەندجارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی قاتوف و تاوانیان لە دژی هاووڵاتییان ئەنجامداوە و تەنانەت لە ژنانی گوندەکەشیان داوە.
ژ.ت