له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا عه‌بد حامد مه‌هباش به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمه‌كه، چه‌ته‌كانی داعش به‌هێز ده‌بن و ئارامی له هه‌رێمه‌كه تێكده‌چێت.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كراوه و تیایدا هاتووه: «به‌گشتی ژماره‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كان ٥٤ هه‌زار و ٦٦ كه‌سه، هه‌روه‌ها له هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌گشتی ٨٢٥ هه‌زار و ٤١٣ ئاواره هه‌ن.» مه‌هباش ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌گه‌ر هێرشی داگیركاری ده‌ستپێبكات، كێشه‌ی په‌نابه‌ران سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه قه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی) عه‌ره‌به‌كان كۆچبه‌ر ده‌كات، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه به‌قه‌ستی گۆته‌گۆت ده‌كه‌ن كه (گوایه) قه‌سه‌ده عه‌ره‌به‌كان كۆچبه‌ر ده‌كات. ئێمه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌ڵێین ئێوه سه‌ر به لایهنهدهرهكییهكانی وه‌ك توركیان، ئێوه خه‌ریكی فیتنه و درۆن. ئێمه پێكه‌وه به‌ئاشتی و هاوكاری ده‌ژین. ئێمه ده‌مانتوانی ئایدیۆلۆژیای ڕادیكاڵ نه‌هێڵین و به ئایدیۆلۆژیای دیموكراتی و فكری پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌كاندا به‌رخۆدان بكه‌ین، به‌ڵام له به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیدا به‌دیهاتوون، هه‌روه‌ها له به‌رده‌م چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ گه‌لی هه‌رێمه‌كه، ده‌بینین كه ڕژێمی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی سووریا. عه‌فرینی داگیر كرد، گه‌له‌كه‌ی كۆچبه‌ر كرد، ماڵ و موڵكی هاوڵاتییانی دزی و تاڵانی كردن. گه‌لی عه‌فرین ڕووی له ناوچه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی له له شه‌هبا، كۆبانێ، منبج و جزیر كرد. ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ته‌كانی خۆی له‌نێو ماڵی دانیشتوانی عه‌فریندا جێگیر كردن، ئه‌مه گۆڕینی دیموگرافییه. هه‌روه‌ها عه‌زاز، جه‌رابلووس، باب و ئیدلب-ی داگیر كرد، ئێستاش سوپا و چه‌ته‌كانی له‌سه‌ر سنووری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێگیر كردووه و هه‌ڕه‌شه له سووریا و گه‌له‌كه‌ی له هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، كه قه‌سه‌ده به خوێنی شه‌هیدان ڕزگاری كردوون.»
«بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌ت به تێرۆر ده‌كات»
ده‌رباره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و چاره‌نووسی ئه‌ندامه به‌دیلگیراوه‌كانی داعش، ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند: «ئه‌ردۆغان له ڕێی داگیركردنی خاكی سووریا و له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی سووریا ده‌یه‌وێت خه‌ونه‌كانی خۆی به‌دیبێنێت. ئێمه ده‌بینین كه ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه نوێیانه له‌كاتێكدان كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ بڕیاری دا هێزه‌كانیان له سووریا بكشێننه‌وه. ئه‌و بڕیاره ده‌چێته خزمه‌تی تێرۆر و جموجۆڵی داعش. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ داگیركردنی هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، بانگه‌شه‌ی زۆر مه‌ترسیدارن نه‌ك ته‌نیا بۆ سووریا، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو جیهان. له‌وانه‌یه هێزه‌كانمان ناچار بن ده‌ست له شه‌ڕی هه‌جین به‌رده‌ن و ڕوو له سنووره‌كانی باكوور بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر توركیا بوه‌ستنه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه. با له‌بیری نه‌كه‌ین كه له زیندانه‌كانی ئێمه‌دا نزیكه‌ی ٢ هه‌زار و ٦٢٢ ئه‌ندامی بیانیی داعش هه‌ن. له‌نێویاندا ٤٨٤ ژن و هه‌زار و ٢٤٨ منداڵ هه‌ن. ئه‌و منداڵ و ژنانه خه‌ڵكی ٤٦ ده‌وڵه‌تی جیاوازن و له كهمپهتایبهتهكاندا ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێك منداڵیش له په‌یمانگه‌كان ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها ٧٩٠ زیندانی له ئه‌ندام و فه‌رمانده‌كانی داعشن كه خه‌ڵكی ٤٨ ده‌وڵه‌تی جیاوازن. هه‌ندێك ئه‌ندام و فه‌رمانده‌ی داعش-یشیان له‌نێودان كه خه‌ڵكی سووریا‌ن. ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ئێمه، له‌وانه‌یه نه‌توانین بیانپارێزین، له‌وانه‌یه دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵی ئێمه ده‌رچێت و جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شارانه‌ی كه لێیه‌وه هاتوون، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتیی جیهان.»
«بانگه‌واز: با هه‌رێمه‌كانمان بكرێنه ناوچه‌ی دژه‌فڕین»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه و تیایدا هاتووه: «ئێمه داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه به‌رپرسایه‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و نه‌هێڵن ڕژێمی توركیا هه‌رێمه‌كانمان داگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له به‌رانبه‌ر گه‌لی سووریا ڕوونه‌دات. مێژوو شاهیدی ئه‌و ڕژێمه فاشیسته‌یه كه كۆمه‌ڵكوژی له به‌رانبه‌ر گه‌لی ئه‌رمه‌نی ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژی دووباره نه‌بنه‌وه، له چوارچێوه‌ی قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ی فڕینی فڕۆكه به‌سه‌ر ههرێمهكانماندا بسه‌پێنن و گه‌لی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بپارێزن.»
s.m