هه‌ڵوێستی قه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژاڤا
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی دژ به داعش كۆتایی نه‌هاتووه و كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ڕێ بۆ ئه‌نجامی نه‌رێنی خۆش ده‌كات.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی دژ به داعش كۆتایی نه‌هاتووه و كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ڕێ بۆ ئه‌نجامی نه‌رێنی خۆش ده‌كات.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ده‌رباره‌ی بڕیاری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژاڤا)، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«له كاتێكدا ئێمه له شه‌ڕێكی سه‌ختداین دژی چه‌ته‌كانی داعش و به‌ره‌و دوایین بنكه‌كانیان ده‌چین، هه‌روه‌ها له كاتێكدا ئێمه ئه‌و شانه نووستوانه له‌ناوده‌به‌ین كه له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه، بڕیاره‌كه‌ی كۆشكی سپی ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌یان له هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كاریگه‌ری نه‌رێنی له هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی تێرۆر ده‌كات. هه‌روه‌ها له ڕووی سه‌ربازی و مه‌یدانییه‌وه هێز به تێرۆر و لایه‌نگره‌كانیان ده‌به‌خشێت.
ئێمه بۆ ڕای گشتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر كۆتایی نه‌هاتووه. هه‌تا ئێستا كۆتایی به هه‌بوونی داعش نه‌هاتووه. به‌ڵام ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرینگ و هه‌ستیاره. پێویسته هه‌ر كه‌س خه‌باته‌كانی زیاتر بكات، هاریكارییه‌كی زیاتر له هاوپه‌یمانان وه‌ربگیرێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاریی شه‌ڕڤانان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعشدا به‌رده‌وام بن، نه‌ك خۆیان له هه‌رێمه‌كه بكشێننه‌وه. بڕیاری كشانه‌وه له هه‌رێمه‌كه، ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م نه‌هێشتنی تێرۆر. هه‌روه‌ها داهاتوویه‌كی بهڕیسك له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. هیواكانی گه‌لی هه‌رێمه‌كه له ڕووی ئارامی و ئاسایشه‌وه لاواز ده‌بن. له هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادا ئه‌گه‌ر خۆیان له هه‌رێمه‌كه بكشێننه‌وه، ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه تێكده‌چێت. بۆشاییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له هه‌رێمه‌كه دروست ده‌بێت و گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نێو په‌نجه‌ی هێز و لایه‌نه دژبه‌ره‌كان.»
s.m