هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین دژی داگیركه‌ران چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له عه‌زاز دژی ده‌ورییه‌كی چه‌ته‌كان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنراوه و ٣ چه‌ته‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له عه‌زاز دژی ده‌ورییه‌كی چه‌ته‌كان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنراوه و ٣ چه‌ته‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، شهڕڤانهكانیان له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕێكه‌وتی ١٠ی شوبات\٢٠ی ڕێبه‌ندان له دژی گرووپه چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گوندی كه‌فه‌ر كلبن-ی شارۆچكه‌ی عه‌زاز له باكووری حه‌له‌ب كه ده‌ستیان به ده‌وریه كردبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان تێكشكێنراوه و ٣ چه‌ته‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.»
s.m