هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: له جندرێس و شێراوا له داگیركهرانمان دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له ٦-٧ی شوبات له ناوچه‌ی جندرێس و شێراوا-ی عه‌فرین دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له ٦-٧ی شوبات له ناوچه‌ی جندرێس و شێراوا-ی عه‌فرین دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕۆژی ٦ و ٧ی شوباتی ٢٠١٩\١٦ و ١٧ی ڕێبه‌ندان له ناوچه‌ی جندرێس و شێراوا-ی سه‌ر به عه‌فرین دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان زنجیره‌چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجام داون.
له ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فریندا هاتووه:
٦ی شوبات\١٦ی ڕێبه‌ندان، شه‌ڕڤانانمان له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین چالاكییه‌كیان دژی ئۆتۆمبێلی سهرچهتهكی گرووپی جه‌یشی شه‌رقیه ئه‌نجام دا كه ناوی غانم خه‌له‌ف ناسراو به ئه‌بوو حه‌كیم-ه. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و سهرچهتهكهش بریندار بوو.
٦ی شوبات\١٦ی ڕێبه‌ندان، له‌سه‌ر ڕێی گوندی باسووت-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا ئۆتۆمبێلێكی گرووپی چه‌ته‌ی فیرقه‌ی هه‌مزه كرایه ئامانج. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٣ چه‌ته به ناوی عه‌لی ساڵح دبس، ئه‌حمه‌د حبوش، ئه‌یهام محه‌مه‌د بریندار بوون.
٧ی شوبات\١٧ی ڕێبه‌ندان، شه‌ڕڤانانی ئێمه له گوندی كیمار-ی ناوچه‌ی شێراوا له دژی چه‌ته‌یه‌كی سه‌ر به گرووپی فیرقه‌ی هه‌مزه چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
٧ی شوبات\١٧ی ڕێبه‌ندان، شه‌ڕڤانانی ئێمه له گوندی كه‌فه‌ر نه‌بۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا دژی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی سه‌ر به گرووپی فیرقه‌ی هه‌مزه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ چه‌ته بریندار بوون.
s.m