هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له داگیركه‌رانی عه‌فرین و عه‌زازیان دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی بلبل و جندرێس-ی عه‌فرین و له گوندی كل جبرین-ی عه‌زاز له دژی چهتهداگیركهرهكان چالاكییان ئه‌نجام داوه.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی بلبل و جندرێس-ی عه‌فرین و له گوندی كل جبرین-ی عه‌زاز له دژی چهتهداگیركهرهكان چالاكییان ئه‌نجام داوه.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان دژ به هێزه داگیركه‌ره‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. تیایدا هاتووه: «چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه له دژی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، شه‌ڕڤانانمان ڕۆژی ١٧ی شوبات\٢٨ی ڕێبه‌ندان له ناوچه‌ی عه‌فرین و ناوچه‌ی عه‌زاز ٣ چالاكیی كاریگه‌ریان دژی داگیركه‌ران ئه‌نجام داوه.»
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاندووه، «ڕۆژی ١٧ی شوبات\٢٨ی ڕێبه‌ندان شه‌ڕڤانانی ئێمه له ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرین دژی ئۆتۆمبێلێكی ده‌وریه كه سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی تێدابوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك و ٢ چه‌ته به‌سه‌ختی بریندار بوون.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌مان ڕۆژ له ناوچه‌ی جندرێسی سه‌ر به عه‌فرین شه‌ڕڤانان دژی بنكه‌یه‌كی گرووپی چه‌ته‌كانی نووره‌دین زه‌نگی چالاكییه‌كیان كردووه. چالاكییه‌كه كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌یان زانیاریی ڕوون ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند، ڕۆژی ١٧ی شوبات\٢٨ی ڕێبه‌ندان شه‌ڕڤانانیان له گوندی كل جبرین-ی سه‌ر به عه‌زاز له دژی بنكه‌یه‌كی گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه چالاكییه‌كیان كردووه. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك به ناوی عومه‌ر جاسم كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش به ناوی مه‌حموود عه‌لی بریندار بووه.
s.m